تقدیم به دوستان کرد زبان عزیز......
(((در ادامه مطلب)))
هیچكام له دەنگخوەش ڕێگەكەت نەما
گەلگەل و جووقجووق بێنەو له سەردا
كوا ئەو كوڕگەله وا ئەیانناڵان؟
له سۆزْ دڵەو، له سەر یاڵەكان
تاقه گوڵێك بووم بەسەر یاڵەوه
عاجز بووم به دەس بای شەماڵەوه
تاقه گوڵێك بووم بۆ خوەم ئەشنیام
بای شەماڵ دای لێم، له ڕیشه كنیام
ئەی ئەو كوڕه كوای؛ ئەهات به تەنیا،
ئەیخوەند له پێچپێچ ڕێگەی گورجیا؛
ئەهای میم گورجی! خەیاڵێ نەكەی!
ئەو بەینه بەستت، بەتاڵی نەكەی...
له كانی چەرمگ بۆ چاڵه گەوره
له كانی كوێرەو ئەكەفمه دەوره
بانه هەراوت، دەڕه تایلانت
كانی و چنارەكەی ترەنەنێ گیانت
ڕووەو ماماتكه، لاوەلا تێمەو
نه سەوزه و نه گوڵ، نه قاسپەقاسپ كەو
دۆڵ كش و ماته، وەك شار خامۆشان
نه دەنگەی ئاسیاو، نه دەنگەی ئینسان
ئاسارێ نەما له ئاسیاوەكان!
كوا هاژەی هارەو دەنگەی ئاسیاوان؟
ئاسیاو گشت خاپوور، ئاسیاوان نەما
پەپوو ئەخوێنێ له جێگەیانا